هاری کەین ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی شەوی رابردوو توانی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر ڤێردەر بریمەن ناوی خۆی لە مێژوودا بنوسێتەوە.
بە گوێرەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، شازادە هاری بە تۆمارکردنی ئەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشی بەرزکردەوە بۆ 500 گۆڵ لە کۆی 743 یارییدا.
ئەستێرە ئینگلزییەکە بووە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی لە مێژوودا بگاتە گۆڵی ژمارە 500، نزیکترین یاریزانیش لێوەی جیمی گریڤزی هاونیشتیمانییەتی کە لە کاروانی وەرزشیدا خاوەنی 422 گۆڵە.
هاری کەینی تەمەن 32 ساڵ، بەردەوامە لە نوسینەوە مێژوو، لەم وەرزەشدا لەگەڵ بایرن میونشن لە کۆی 36 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 41 گۆڵ و پێنج ئەسیستی تۆمارکردووە.

