zagros news agency

ڤینیسیۆس چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات

 

ڤینیسیوس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ یوتیوبی ئیبەی بەناونیشانی “24 کاتژمێر لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر” دەڵێت: بەیانیان ڕاهێنان دەکەم، لەگەڵ هاوڕێکانم نان دەخۆم، دوو کاتژمێر دەخەومەوە، دواتر دەچمە هۆڵی وەرزش و چارەسەری فیزیایی.

ڤینی وتیشی: لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە تا نیوەی شەو لەگەڵ هاوڕێکانم لە پلەیستەیشن یاری دەکەم، یاری کۆل ئۆف دیوتی و فیفا دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆڵی وەرزشی یەکێک نییە لە شوێنە دڵخوازەکانی، بەهیچ شێوەیەک ئارەزووی لە هۆڵی وەرزشی نییە، بەڵام لەبەرئەوەی ناچارە ئەوە دەکات، لەکاتێکدا گرنگی بە چوار یان پێنج ڕاهێنانی تایبەت دەدات لە هەفتەیەکدا.

بەهۆی چڕی یارییەکانەوە ڤینیسیۆس جونیۆر دەڵێت : زۆر دڵخۆشم، یاریکردن بۆ یانەی ڕیال مەدرید و ژیانم و خێزانەکەم دڵخۆشم دەکات، دڵخۆشی لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا باشترینە.

وتیشی:هیوادارم ئەمساڵ لەگەڵ بەڕازیل ئەستێرەی شەشەم بەدەست بهێنین و مۆندیال ببینەوە، ئەنچیلۆتی روخساری بەڕازیلی گۆڕیوە و ئێمە باشتر و دڵخۆشتر و ئارامتر یاری دەکەین، بۆ من هاتنی ئەو باشترین شتە کە ڕوویداوە، دەتوانێت وەک باپیرەیەک بێت بۆ من.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپول نزیکە لە گرێبەستێکی دیکە

یاسین

تۆنی کڕوس: فلیک خۆی خستە گێژاوی مباپێ و ڤینیسیۆس

یاسین

مان یونایتد توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی تۆتنهام

یاسین