zagros news agency

برونۆ هەڕەشە لە مان یونایتد دەکات

 

برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی پۆرتوگالی تا ئەم ساتە داهاتووی لە یانەی مانچستەر یونایتد بە نادیاری ماوەتەوە و لە ماوەی رابردووشدا ناوی ئەو یاریزانە بە چەند یانەیەکەوە بەسترایەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی سپۆرت سکیلی بەڕیتانی رایگەیاندووە، برونۆ هەڕەشەی جێهێشتنی یانەی مانچستەر یونایتدی کردووە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کە ئەوەش چاوەڕوان نەکراو بووە.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکانی وتوە ئەگەر مایکل کاریک لە راهێنەرایەتی یانەکەیان بەردەوام نەبێت و نەمینێتەوە ئەوا لە سەدا سەد وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی تر یارییدەکات.

پێگەکە دەڵێت، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و نەسری سعودی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە و ئامادەن بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کێ پاڵپشتیی ڕۆدری کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مانستی بکات

یاسین

یاریزانێکی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا جولیان ئەلڤارێزی سەرسام دەکات

یاسین

دی برۆین: ئێمە لەگەڵ هەموو تیپە گەورەکاندا یاری دەکەین

یاسین