zagros news agency

ئارسێناڵ دێربی باکووری لەندەنی بردەوە

گەڕی 27ی پرێمەلیگ بووە ناونیشانی یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵ و دێربی باکووری لەندەنی تێدا بەڕێوەچوو،کە ئارسێناڵ و تۆتنهام وەک دوو ڕکابەری هەمیشەیی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە
لەگێمی یەکەمدا ئارسێناڵی میوان شەرمی شکا و لەڕێگای(ئێبێرێچی ئێزی)ەوە توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات لە خولەکی 32ی یاریەکە.

زۆری پێنەچوو دوای گۆڵەکە لەخولەکی 34 کۆلۆموانی گۆڵی بەرامبەر بۆ تۆتنهام تۆمار بکات و گێمی یەکەمی یاریەکە بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوو تیپ کۆتایی هات
هەر لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمدا لەخولەکی 47 (ڤیکتۆر گیۆکێرێش) گۆڵی دووەمی ئارسێناڵی تۆمار کرد
دوتر و جارێکی دیکە ئێزی خۆی گەیاندەوە گۆڵی تۆتنهام وسێیەم گۆڵی گەنەرزی تۆمار کرد.

پێش کۆتایی هاتنی یاریەکەش لەخولەکی 94 گیۆکێریش چوارەم بزماری لە تابووتی تۆتنهامدا و یاریەکەش بە 4 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئارسێناڵ کۆتایی هات
بەو ئەنجامەش ئارسێناڵ خاڵەکانی گەیاندە 61 خاڵ و لەیەکەمی ڕیزبەندی جێگیرە،تۆتنهامیش خراپترین وەرزی خۆی دەگوزەرێنێ و 29 خاڵی هەیە و شانزەیەمی ڕیزبەندیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا هەوڵی هێنانی چەند یاریزانێک دەدات

یاسین

ئۆفەرێکی فەرمی لەلایەن ئینتەرمیلانەوە بۆ ئاکانجی گەشت

یاسین

گەڕانەوەی مباپێ بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دوادەکەوێت

یاسین