zagros news agency

ئەستێرەیەکی میلان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە پلاتفۆرمەکانی خۆی بڵاوی کردەوە نەشتەرگەری ناچاری و بەپەلەیان بۆ (ڕۆبن لۆفتوس چیک) ئەنجامداوە،کە ئەمەش دوای پێکانە سەختەکە لە بەرامبەر پارما لەگەڕی 26 کاڵچۆ.

لە ڕووداوەکەدا ڕۆبن دوای ئەوەی لەگەڵ گۆڵپارێزی پارما بەرکەوتنێکی توندیان دەبێت و بەپەلە دەستەی پزیشکی میلان دەگەنە چارەسەر کردنی یاریزانەکە و ڕاستەخۆ ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت،کە ئەمڕۆش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

بەپێی زانیاریەکان بێت ڕۆبن ددانێکی سەرەوە و چەناگەی شکاوە،کە ئەمە وای کردوە دووچاری نەشتەرگەری ببێتەوە
لەگەڵ ئەوەشدا لاکازێتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە و ڕەنگە مۆندیالیشی بچێت،کە یاریزانەکە هەموو شتێکی دەکرد بۆ بانگهێشت کردنی لەگەڵ ئینگلتەرا لە مۆندیال

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مان ستی چاوی لە ئەستێرەیەکی میسڕییە

یاسین

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری گۆنزالۆ گارسیا نابێت

یاسین

رۆناڵدۆ داوای سەڵاح دەکات

یاسین