zagros news agency

کەریم بـنـزیما دووچاری ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

 

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی عەکاز یانەی هیلال دوای یەکسانبوونی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد کە ئەم ئەنجامە بووە هۆی ئەوەی یانەکە پێشەنگی خولی سعودیە بۆ یانەی نەسڕ چۆڵ بکات نێو ماڵی یانەکە کەوتووەتە ژێر شەپۆلێکی توندی رەخنەکان بەتایبەت ئەستێرەی فەڕەنسی کەریم بنزیما.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات هاندەرانی هیلال زۆر لە ئاستی بنزیما و سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەر ناڕازین، بنزیما دوای یارییەکە ئامادە نەبووە سڵاو لە هاندەران بکات و راستەوخۆ لەگەڵ ماڵکۆم و تیۆ چوونەتە ژووری جلگۆڕین، ئەمەش نیگەرانی یاریزانەکانی تری لێ کەوتووەتەوە.

هەروەها لە نێوان دوو تایمی یارییەکەدا بنزیما و ئینزاگی تووشی دەمەقاڵێ بوون؛ بنزیما هەوڵی داوە راهێنەر قایل بکات کە شێوازی یاریکردن بگۆڕێت بۆ سوودوەرگرتن لە کەمبوونەوەی یاریزانانی ئیتیحاد، بەڵام ئەم دەستوەردانە بووەتە هۆی شێواندنی کەشی ژووری جلگۆڕین و دابەزینی ئاستی تیمی هیلال لە تایمی دووەمدا، کە تێیدا حوسام عەوار توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ ئیتیحاد تۆمار بکات.

لە بەرامبەر ئەو رەخنە و گاڵتەجاڕییانەی ئاراستەی کران، بنزیما لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیئێکس پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە و نووسی: لە کۆتاییدا قسە دەکەین، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ وەڵامدانەوەی ڕەخنەگرەکان لە داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماوەی دوورکەوتنەوەی مباپێ دیاریکرا

یاسین

یۆڤانتۆس چاودێری یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی مانچستەر یونایتد دەکات

یاسین

جامی جیهانی تۆپی پێی بچووکراوەی ئافرەتان لە هەولێر بەرێوەدەچێت

دڵشاد