zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. بایرن نەیتوانی لە ریال بباتەوە و چاوی لە یاری داهاتوویە

لە یاری چوونی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونشن لە ئەلیانز ئەرینا ڕووبەڕووی ریال مەدرید بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی بەهێز دەرکەوت و هەردوو یانە چەندین هێرشیان کرد، تا لە خولەکی 24دا ریال مەدرید دەستپێشخەری کرد لە ڕێگەی ڤینیسیۆس و گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆمارکرد، دوای ئەوە هەوڵەکانی هەردوو لا بەردەوامبوون بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، بایرنی خاوەن یاریگا و هاندەر باشتر بینرا و توانی دوو گۆڵی لەدوای یەک لە خولەکەکانی 53 و 57 لەلایەن لۆری سانێ و هارێ کەین بە لێدانی سزا تۆمارکرد،

دوای ئەوە ئەنشلۆتی سێ گۆڕانکاری ئەنجامدا و دەستی کرد بە هێرشبردن تا لە فشارەکانی ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و ڤینیسیۆس توانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەی مێرنگی تۆمارکردەوە و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 8ی مانگی هەردوو یانە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. ئینگلتەرا سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

میلیتاو : تەسلیمبوون بەشێک نییە لە چیرۆکەکەم

یاسین

دوایین هەواڵ لەبارەی گەڕانەوەی گۆندۆگان بۆ مانسیتی

یاسین