zagros news agency

لیڤەرپوڵ توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی وێستهام

 

لە خولی 28ی خولی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لە نێو ئانفێڵد میوانداری وێستهامی کرد گێمی یەکەم، لیڤەرپوڵ توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی پێنجەم و 24 و 43 لە رێگەی ئیکیتیکێ و ڤان دایک و ماک ئەلیستەر تۆماربکات، ئەو تایمەشیان لە سودی خۆیان تەواو کرد.

لە تایمی دووەم، دوای تێپەڕینی چوار خولەک وێستهام بە گۆڵێکی سۆسچیک ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام وەڵامی لیڤەرپوڵ گۆڵێکی دیکەی گاکپۆ بوو لە خولەکی 70.

دوای پێنج خولەک ویستهام دووبارە ئەنجامەکەی بە گۆڵێکی کاستیلانۆس کەمکردەوە، بەڵام لیڤەرپوڵ بەهۆی فشارەکانیان لە خولەکی 82 گۆڵیکی دیکەیان تۆمارکرد،کە بەهۆی هەڵەی یاریزانی وێستهامەوە بوو.

سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتاییهات
بەم ئەنجامە لیڤەرپوڵ لە پلەی پێنجەم دەبیندرێت بە 48 خاڵ و وێستهام لە پلەی هەژدەهەم بە ٢٥ خال.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سەرکردایەتی گریزمان سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

ئارسناڵ بە شێوەیەکی تایبەت مامەڵە لەگەڵ ماکس دومانی دەکات

یاسین

سبەی شەو دێربی ئۆڵۆمپیکۆ بەڕێوە دەچێت

یاسین