دوێنێ شەو لە جامی سکۆتلەندا یانەی سێڵتیک و گلاسکۆ ڕێنجەرز وڕووبەڕوو یەکتری بوونەوە و سێڵتیک توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتن تۆمار بکات،کە دوای فیکەی ناوبژیوان هاندەرانی سێڵتیک ڕژانە نێو یاریگا و لەبەرامبەردا هاندەرانی ڕێنجەرزیش هاتنە نێو یاریگا.
بەهۆی ئەو ڕووداوەوە چەندان کەس لە هاندەرانی هەردوو یانە بریندار بوون،کە ئەگەر چالاکی و وریایی هێزەکانی پۆلیس نەبووایە کارەساتێکی گەورە دروست دەبوو لەیاریگا.
پۆلیسی سکۆتلەندا ڕایگەیاندوە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوە و بەتوندی سزای ئەو کەسانە دەدەن،کە دەستیان هەبووە لەو کردەوەیە،وە سوپاسی هەردوو یانەشی کرد بۆ هاوکاری کۆنتڕۆڵ کردنی ئاڵۆزیەکان.
“سەرکار ڕێبوار”

