zagros news agency

یانەی چێڵسی سزایەکی قورسی بەسەردا سەپنێدرا

لە هەواڵێکی خێرا و شۆکهێنەردا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند بەهۆی مامەڵەی نا شەفاف و ناڕوونی گرێبەست بڕیاری سزادانی یانەی چێڵسی دەدەن،ئەمەش دوای لێکۆڵینەوەیەکی توند و درێژخایەن.

بەپێی زانیاریەکان بێت چێڵسی لەنێوانی ساڵانی 2011 بۆ 2018 لەچەند گرێبەستێکدا فێڵی کردوە و پارەی ڕاستەقینەی گرێبەستەکەی شاردۆتەوە،کە ئەمەش دژی یاساکانی پرێمەرلیگە و سزای قورسی لەسەرە.

سزاکەی چێڵسی خۆی دەبینێتەوە لە سڕ کردنی یانەکە بۆ ماوەی 9 مانگ لە تۆمار کردنی یاریزانانی ئەکادیمیاکەی و پێبژاردنی 750 هەزار یۆرۆ وەکو سزای دارایی بەسەر بلوز بۆتە ماڵ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر سیتی دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەکەی نوێبکاتەوە

ahamd.luqman

لیڤەرپوڵ توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی وێستهام

یاسین

بارتۆمیۆ: لە سەرۆکایەتی لاپۆرتا ناڕازییە

یاسین