نەیمار دا سیلڤای تەمەن 34 ساڵ تووشی پاشەکشەیەکی نوێ بووە لە هەوڵەکانی گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی سیلیساو دوای ئەوەی کارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی بڕیاری دا ناوی ئەم یاریزانە لە لیستی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ هەردوو یاری دۆستانەی بەرانبەر فەڕەنسا و کڕواتیا لەم مانگەدا دوور بخاتەوە.
هەرچەندە نەیمار لەگەڵ یانەی سانتۆس گەڕاوەتەوە ناو کەشوهەوای کێبڕکێکان بەڵام ئەنچێلۆتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زۆر ڕاشکاو بوو لە هۆکاری دوورخستنەوەی و ڕایگەیاند کە هۆکارەکە تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو لە باشترین ئاستی جەستەیی خۆیدا نییە.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەدا ڕاهێنەری یانەی سانتۆسیش بڕیاری دا نەیمار لە یاری داهاتووی بەرامبەر یانەی کروزێرۆ دوور بخاتەوە بە مەبەستی ڕێکخستنی کاتەکانی یاری و دوورخستنەوەی لە مەترسی پێکان.
ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکی هەستیاردا دێن کە نەیمار پێشتر بەهۆی ئامادەنەبوونی جەستەیی لە یاری بەرامبەر میراسۆل ڕەخنەی لێ گیرابوو کە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی خوشکەکەی.

