zagros news agency

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هەموو پردەکانی سەر ڕووباری لیتانی وێران دەکەین

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ڕێگریکردن لە جوڵەی حیزبوڵڵا هەموو پردەکانی سەر ڕووباری لیتانی وێران بکات.
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند سوپای وڵاتەکەی ڕێگە نادات هێز و چەکەکانی حیزبوڵڵا بگەیەنرێنە باشووری ڕووباری لیتانی.
ناوبراو جەختی کردەوە سوپا فەرمانی پێدراوە خانووبەرەکانی دانیشتووان لە هێڵی پێشەوە وێران بکات و هەموو پردەکانی سەر ڕووباری لیتانی کە بەکاردێن بۆ چاڵاکییەکان، لەناوببرێت.
لە ماوەی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی چەک چەند پردێکی سەر ئەم ڕووبارەیان کردووەتە ئامانج.
کاتس هەڕەشەی کردووە ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، حکوومەتی لوبنان «بەهایەکی زیادتر» دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێڕ و دۆلار لەبەرزبوونەوەدایە

یاسین

موقتەدا سەدر بۆ سەرایای سەلام: ئۆتۆمبێلی چینی و کۆری بەکاربێنن

یاسین

ئەمەریکا هۆشداریی توند دەداتە هاووڵاتییانی گەشتی عێراق نەکەن

سەڵاح