zagros news agency

کات و شوێنی یاری کلاسیکۆ دیاریکرا

خولی ئیسپانی بە فەرمی کاتی بەڕێوەچوونی یاری لوتکەی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی لە هەفتەی 35ی خولی ئیسپانی دیاری کرد کە بڕیارە ڕۆژی 10ی ئایار لە کاتژمێر نۆی شەو بە کاتی ئیسپانیا و کاتژمێر دەی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ بەڕێوەبچێت.

ئەمەش دەبێتە یەکەم کلاسیکۆ کە لە دوای نۆژەنکردنەوە و کردنەوەی دووبارەی ئەم یاریگایە تێیدا ئەنجام بدرێت چونکە وەرزی ڕابردوو یارییەکانی بەرشەلۆنە لە یاریگای لویس کۆمپانیۆس دەکران.

ئەم یارییە وەک یەکلاکەرەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا دەبینرێت چونکە لە ئێستادا بەرشەلۆنە بە 73 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندییە و یانەی ریاڵ مەدریدیش بە 69 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و ململانێیەکی توند لە نێوانیاندا هەیە.

یانەی ریاڵ مەدرید کە لە یاری چوونی ئەم وەرزەدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ توانی بە ئەنجامی دوو بە یەک لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری پێشووی سەرکەوتن بەسەر بەرشەلۆنەدا بەدەست بهێنێت ئێستا هەوڵ دەدات لە ناو جەرگەی کەتەلۆنیا جیاوازی خاڵەکان کەم بکاتەوە و کێبڕکێی نازناوەکە تا کۆتایی گەرمتر بکات

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە دە یاریزانەوە بووە پاڵەوانی جامەکە

یاسین

سبەی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و باشترینەکانی مانگیش یاریان هەیە

یاسین

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی شتیگن ئاشکرا دەکرێت

یاسین