zagros news agency

تیاگۆ پیتارچ یەکلایی کردەوە یاری بۆ مەغریب بکات یان ئیسپانیا

 

تیاگۆ پیتارچی یاریزانی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم دواییانەدا بوویە جێگای سەرنجی میدیاکانی جیهان ئەمەش بەهۆی ئاستە نایابەکەی لەگەڵ لاوانی ڕیاڵمەدرید و یەکلایی کردنەوەی ئەو هەڵبژاردەیەی یاری بۆ دەکات لە داهاتوودا،کە خاوەنی ڕەگەزنامەی مەغریبی و ئیسپانیە.

پیتارچ لە نوێترین قسەی لەسەر بابەتی یاری کردنی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی لە کۆمێنتێکدا وتی؛خەونی من یاری کردنە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و تیپی یەکەمی هەڵبژاردەکە،تاکو بتوانم نازناو بەدەست بێنم و ببمە پاڵەوانی جیهانی لەگەڵ نیشتیمان.

پیتارچ بە ڕەچەڵەک مەغریبیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنداریەتی ڕەگەزنامەی ئیسپانیش دەکات بەمەش دەتوانێت یاری بۆ یەکێک لەو دوو هەڵبژاردەیە بکات،کە پێشتریش وتبووی ئیبراهیم دیاز زۆر باسی خۆشی یاری کردنی کردوە لە مەغریب،بەڵام بەم قسە نوێیەیە مەغریبیەکان بێ هیوا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دیاریکرا

sarkar

ئامانجی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید پاراستنی بێلینگهامە تا چەندین ساڵی تر

ahamd.luqman

ئۆفەرێکی گەورەی لیڤەرپوڵ بۆ گواستنەوەی پێدرۆ نیتۆ

ahamd.luqman