zagros news agency

بارسێلۆنا چاوەڕێی لیڤاندۆڤسکییە

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئێستا تەمەنی سەرووی 37 ساڵە و یاریزانەکە سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی تاکو ئێستا یارمەتیدەرێکی زۆر باشی یانەکەیەتی و ئاستێکی بەرز لەیاریگادا پێشکەش دەکات،ئەمەش وایکردوە بارسێلۆنا چاوەڕێی ئەو ئەستێرەیە بکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بەپێی نوێترین زانیاریەکان ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە یانەی بارسێلۆنا لەماوەی ڕابردوودا گرێبەستێکی نوێیان خستۆتە بەردەمی لیڤاندۆڤسکی بەمەستی نوێکردنەوە،کە بۆ ماوەی یەک ساڵە،بەڵام تاکو ئێستا لیڤا خۆی کپ کردوە و چاوەڕوانی کات دەکات لەسەر ئەو گرێبەستە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی چاودێریەکی چڕی لیڤا دەکات و دەیەوێت لەگەڵ تەواو بوونی گرێبەستەکەی لەم هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی
لیڤاندۆڤسکی هاوینی ساڵی 2022 لە بایرن میونخەوە بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونخەوە ڕووی کردە بارسێلۆنا.

“سەکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گاریس بێڵ بەتەمای کڕینی یانەیەکی ئینگلتەڕایە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بایرن بە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

خیتافی نیازی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیای هەیە

یاسین