zagros news agency

هێزی ئیسرائیل بۆ هیرش‌بردن لە دەرەوەی سنوور لە جولانەوە چووە باشووری لوبنان

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هێزە تایبەتییەکانی بۆ یەکەم جار لە جولانەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی سەربازی چوونەتە باشووری لوبنان.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی دا ئەم هەڵمەتە لەلایەن یەکەیەکی کوێستانیی تایبەتەوە ئەنجام دراوە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی گرووپە چەکدارەکان لە سنووری لوبنان.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێزەکان لە ڕێگەی ناوچە کوهستانییەکان و بە سەرکەوتن لە بەفر، گەیشتوونەتە ناوچەی «هار دوف» و زانیاریی هەواڵگرییان کۆکردووەتەوە.
لە هەمان کاتدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند یەک سەربازی 22 ساڵی لە باشووری لوبنان کوژراوە.
سەرچاوە لوبنانییەکانیش باس لە کوژرانی چەند ڕۆژنامەنووس و هاوکارانی فریاگوزاری دەکەن، هەروەها دەیان کەس لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆنی ئەورووپا: پێش ئەوەی “گۆڕانکاری بنەڕەتی” ڕووبدات هێشتا زووە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران

سەڵاح

پێنتاگۆن: بە نیاز نین هێزەکانی ئەمەریکا بنێرین بۆ غەززە

دڵشاد

تورکیا مانگی ڕابردوو 20 هەزار و 500 پەنابەری سوریای بۆ وڵاته‌كه‌یان گەڕاندەوە

سەڵاح