zagros news agency

پێرێز چەند یاریزانێک دیاریدەکات بۆ فرۆشتن

دیڤینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید جگە لە ڤینیسیۆس و مباپێ و ڤاڵڤێردی فرۆشتنی چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی بە هێڵی سوور داناوە.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە کە هەریەکە لە ئۆرلێن چوامینی فەرەنسی و جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئاردا گولەری تورکی ئەو سێ یاریزانەن کە پێرێز گفتوگۆی فرۆشتنیان ناکات.

ئاماژەی بەوەشداوە بێلینگهام بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی ئەو یانەیە دانراوە بۆ چەند ساڵی رابردو لە کاتێکدا ئەم وەرزە ئاستی باش نەبووە کە ئەوەش بۆ پێکانەکانی گەڕاوەتەوە.

ئۆرلێن چوامینی ئەستێرەی فەرەنسی بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا بە ئاستێکی زۆر نایابەوە دەرکەوتووە و بووەتە یەکێک لە ئەستێرە گرنگەکانی یانەکە لەبەرئەوە فرۆشتنی بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەتەوە.

ئاردا گولەری تورکیش لە چەند یاریی رابردوودا ئاستێکی نایابی هەبووە و بە یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتووی یانەکە دیاریکراوە و دڵنیان لەوەی کە سوودی زۆری لێدەبینن لەبەرئەوە بیر لە فرۆشتنی ناکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرێبەستی ئاراوخۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت

یاسین

چارەنووسی مباپێ بۆ جامی سوپەر یەکلایی کرایەوە

یاسین

هەڵبژاردەی خانمانی میسڕ بوونە پاڵەوانی مۆندیالی خانمان

یاسین