یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆیان راپۆرتێکیان لەسەر پێکانەکانی یانەکەیان بلاوکردەوە دوای بردنەوەیان لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا.
یانە کەتەلۆنیەکە رایگەیاندووە، پێکانەکەی رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری ئۆرۆگوایی سووکە و لە ماسولکەکانی رانی چەپیدایە بەڵام هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە ئاراوخۆ بەشداری یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات بە بڕیارە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ ئەو یارییە ئەنجامبدرێت.
لە هەمان راپۆرتدا باسیان لەوە کردووە کە مارک بێرناڵی ناوەڕاستکاری یانەکەیان تووشی پێکانبووە لە پاژنەی پێی چەپیدا هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی لە یاریی رابردوویاندا لە خولەکی 63دا گۆڕانکاری پێبکرێت.
لە کۆتاییدا دوپاتیکردووەتەوە کە ماوەی دوورکەوتنەوەی بێرناڵ نادیارە و گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان پەیوەست دەبێت بە زوو یان دڕەنگ چاکبونەوە لە پێکانەکەی.

