zagros news agency

پەیامی لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی وەرزش

 

ئەمڕۆ ٦ی نیسان (٦ی ٤)، “ڕۆژی جیهانیی وەرزش بۆ گەشەپێدان و ئاشتی”یە. بەم بۆنەیەوە، لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم وەرزشوانان، ڕاهێنەران، ناوبژیوانان و هەموو لایەنگرانی وەرزش لە هەرێمی کوردستان دەکات.

وەرزش تەنها کێبڕکێ نییە، بەڵکو پەیامی ئاشتی، تەندروستی و یەکگرتووییە. ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە، جەخت لەسەر گرنگیی دەستپێکردنەوەی خێرا و کارای چالاکییە وەرزشییەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەکەینەوە.

بەداخەوە، لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست و پاڵپشتی دارایی بۆ لێژنەی ئۆلۆمپی، زۆرێک لە چالاکییەکانمان پەکخراون. وەرزشوانانی ئێمە، کە سەرمایەی نیشتمانیین، بەهۆی ئەم بێ بودجەییەوە لە چالاکییەکان وەستاون و هۆڵ و یاریگاکانمان کە پێویست بوو ببونایە بە ناوەندی گەشەپێدانی بەهرەکان، ئێستا بەهۆی نەبوونی چالاکیی یەکێتییە وەرزشییەکانەوە بێدەنگ و بێ جووڵە ماونەتەوە.

لێرەوە، داواکارین لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بە ئاوڕێکی جدی و خێرا، چارەسەری گرفت و بەربەستە داراییەکانی بەردەم وەرزش بکات. پێویستە وەرزش بخرێتە ئەولەویەتی کارەکان بۆ ئەوەی بتوانین دەرگای یاریگاکان بەڕووی لاوانماندا بکەینەوە و جارێکی دیکە شارەکانی هەرێمی کوردستان پڕ بکەینەوە لە چالاکیی وەرزشی و کێبڕکێی ئاستبەرز.

 

دووبارە ڕۆژی جیهانیی وەرزش لە هەمووان پیرۆز بێت.

لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان

٦ی نیسانی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

گوندۆگان بە چاوێکی پێکەنین و چاوێکی گریاناوی دەچێتە میونشن

یاسین

بلباو ڕێگری لە ویلیامز دەکات

یاسین

ئەمشەو عەگید کابایێلی ئەفسانەی بۆکسی کوردی یاریەکی مێژوویی هەیە

یاسین