zagros news agency

مێسی؛ئێمە لەئێستاوە ئامادەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئینگلتەرا

 

دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی سویسرا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال،لیۆنێل مێسی ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان باسی ئاستی هەڵبژاردەکەی کرد و دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی توانیویانە جارێکی دیکە خۆیان بگەیەنەوە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال.

مێسی دەربارەی یارییەکە وتی؛بەڕاستی یارییەکی بەهێز بوو،بەڵام ئێمە توانیمان لەکۆتاییدا براوەبین،سوپاسی لاوتارۆ و ئەلڤارێزی دەکەم بۆ ئەو دوو گۆڵە نایابەی تۆماریان کرد،کە ئەوەی ئەلڤارێز کاری لەمێژینەی خۆیەتی و پێشتریش لەگەڵ یانەکەی کاری ئاوای کردوە.

دەربارەی قۆناغی پێش کۆتایی و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئینگلتەرا مێسی وتی؛هەستێکی زۆر تایبەتە،من بەرامبەر زۆربەی هەڵبژاردەکان یاریم کردوە،بەڵام بۆ یەکەمین جارە بەرامبەر ئەوان یاری دەکەم،لەئێستاوە ئێمە ئامادەین و دەمانەوێت جارێکی دیکە جامەکە بەرز بکەینەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دی یۆنگ گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێدەکاتەوە

یاسین

فلیک؛ قسەکانی پێرێز شایەنی وەڵامدانەوە نین

sarkar

بەفەرمی فیفا سزایەکی قورسی لەسەر یانەی هەولێر لادا

sarkar