zagros news agency

قەهوەچی بۆ زاگرۆس: سەرۆک بارزانی قەڵغانی پاراستنی پێکهاتەکان و کۆکەرەوەی هێزەکانە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان

 

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان ڕایگەیاند، لە دوایین پەیام و ڕاسپاردەکانیدا سەبارەت بە دۆخی هەستیاری ناوخۆی هەرێم و عێراق، سەرۆک مەسعود بارزانی بە دیدگا و پێشنیارە حەکیمانەکانی هەموو لایەکی لە بارودۆخەکە ئاگادار کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە تێپەڕاندنی قەیرانەکان تەنها لە ڕێگەی یەکڕیزییەوە دەکرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس،مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان ئاماژە بەوە دەکات لە دوایین پەیام و ڕاسپاردەکانیدا سەبارەت بە دۆخی هەستیاری ناوخۆی هەرێم و عێراق، سەرۆک مەسعود بارزانی بە دیدگا و پێشنیارە حەکیمانەکانی هەموو لایەکی لە بارودۆخەکە ئاگادار کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە تێپەڕاندنی قەیرانەکان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و هەڕەشەکاندا تەنها لە ڕێگەی یەکڕیزی و یەکگرتووییەوە دەکرێت. هەروەها وەک چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پەرۆشی خۆی بۆ جێبەجێکردنی دەستووری هەمیشەیی دووپاتکردەوە و دڵنیاییدا کە گەلی کوردستان سوورە لەسەر بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی و هەرگیز پاشەکشەی لێ ناکات.

قوهوەچی باس لەوەدەکات، لەم چوارچێوەیەدا، پێکهاتەی تورکمان تەواوی پشتگیری و ئومێدی خۆیان بۆ ڕاسپاردە و دیدگاکانی سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند، بەو پێیەی ناوبراو هەمیشە پارێزەری ڕاستەقینەی قەوارەی دەستووری و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

دەشڵێت: هاوکات، سەرۆک بارزانی بۆ پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان هەمیشە قەڵغان و سەنگەری بەرگری بووە لە پێناو چەسپاندنی مافەکانیان و پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەگەڵ بەشداریپێکردنیان لە کۆی کایەکانی حوکمڕانی و پرۆسەی سیاسی.
ئاماژەیدا؛ بێگومان، حیکمەت و ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانی هەمیشە سەرچاوەی ئیلهام بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات و خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا.

ئەوەش دەخاتەروو: بوون و ئامادەیی بەڕێزیان لە گۆڕەپانی سیاسی و هەوڵەکانی بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان، لەگەڵ سیاسەتی دوورکەوتنەوە و بێلایەنیی هەرێمی کوردستان لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، جارێکی تر ڕۆڵی کاریگەر و پێگە گەورەکەی بۆ هەموو لایەک دەرخستەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی پەخشی کەناڵی شەمس

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە نزمبوونەوە بەردەوامە

گوران

بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بە نرخەکان؛ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

دڵشاد