دوای گەڕانەوەی مباپێ لە پێکان و بەشداریکردنی لە یاریی بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا کە بە شکستی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات شەپۆلێکی ڕەخنەی توند ڕووی لە کیلیان مباپێی فەڕەنسی کردووە.
جۆسێپ پێدێرێرۆڵ پێشکەشکاری بەرنامەی بەناوبانگی ئێل چیرینگیتۆ بە توندی هێرشی کردە سەر ئەم یاریزانە و رایگەیاند کە مباپێ هێشتا لە گەورەیی درێسی ریاڵ مەدرید تێنەگەیشتووە و ناکرێت ئەرکە بەرگرییەکانی پشتگوێ بخات.
پێدێرێرۆڵ داوای لە ئالڤارۆ ئەربێلۆای راهێنەر کرد کە هاوشێوەی لویس ئێنریکی راهێنەری پێشووی مباپێ لە پاریس ڕەخنەی توندی لێ بگرێت و ناچاری بکات وەک سەرکردەیەکی راستەقینە لە ناو یاریگادا بجەنگێت و تەنیا تەرکیزی لەسەر هێرشبەری نەبێت.
لە لایەکی ترەوە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە شێوەیەکی هاوسەنگتر سەیری دۆخەکە دەکات و ئاماژەی بەوە کردووە کە یانە شاهانەکە لە کاتی نائامادەیی مباپێدا پێنج سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەست هێناوە و ئەمەش دەری دەخات کە تیپەکە دەتوانێت بەبێ ئەویش بگونجێت.
هەرچەندە رۆژنامەکە جەختی کردووەتەوە کە یانەکە لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا پێویستییەکی زۆری بە گۆڵەکانی ئەم ئەستێرە فەڕەنسییە هەیە بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئاستی مباپێ لە دوای گەڕانەوەی نە زۆر خراپ بووە و نە زۆر ناوازەش بووە.

