zagros news agency

نەخۆشیەک ناپۆلی دەخاتە حاڵەتێکی خراپ بۆ یاری بەرامبەر میلان

 

قەرار وایە ئەمشەو یاریگای مارادۆنا لە ناپۆلی باشووری ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان ببێتە میوانی یانەی ناپۆلی لەکاتژمێر9:45 خولەکی شەو بۆ یاریەکانی گەڕی 31ی سێریا ئەی،کە پێش یاریەکە هەواڵێکی ناخۆش درایە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ناپۆلی.

بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی ئیتاڵیا بێت ڕاسموس هۆیلوندی ئەستێرەی دەنیمارکی بەهۆی ئازاری گەدە و تووش بوونی بە ڤایرۆس ناتوانێت بەشداری یاریە گرنگەکەی ئەمشەوی ناپۆلی بکات،کە بردنەوە بۆ ناپۆلی واتا مانەوەی یانەکە لەڕکابەری کردنی بەدەست هێنانی خولەکە،بەڵام ئەم هەواڵە دڵگرانی زۆری خستە نێو ئیدارەی یاخیەکانی باشووری ئیتاڵیا.

شایەنی باسە ئەم وەرزە هۆیلوند باشترین یاریزانی ناپۆلیە،ئەم وەرزە خاوەنی 14 گۆڵە لەگەڵ یانەکەی لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا،کە 10 گۆڵی لە خولی ئیتاڵیە و سێ گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ و گۆڵێکیش لە سوپەری ئیتاڵیا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکانی بەرگریکارانی ڕیاڵ مەدرید بووتە مەتەڵێکی سەیر

یاسین

دوای دورخستنەوەی تین هاگ لیڤەرکوزن چەند ناوێک بۆ شوێنگرەوەی دیاری دەکات

یاسین

نوێترین هەواڵ دەربارەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک

یاسین