zagros news agency

کۆمپانی؛ڕیاڵ مەدرید پاشای چامپیۆنزلیگە

 

کۆمپانی پێش ڕووبەربوونەوەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوە کرد کە یاریکردن بەرامبەر بەم تیپە هەمیشە تایبەتمەندی خۆی هەیە چونکە ئەوان پاشای چامپیۆنز لیگن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە یاریزانەکانی بەوپەڕی تەرکیزەوە یاری بکەن و ڕێگری لە هێرشە هەڵگەڕاوە خێراکانی ئەوان بگرن
وتیشی ڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەسایەتییەکی سەرکەوتووە لەم پاڵەوانێتییەدا، بەڵام ئێمەش بایرن میونشنین و متمانەمان بە تواناکانی خۆمان هەیە.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد نابێت تەنها بیر لە بەرگریکردن بکەینەوە، پێویستە کۆنتڕۆڵی یارییەکە بگرینە دەست و شێوازی یاریکردنی خۆمان بسەپێنین سەبارەت بە ئامادەبوونی هاری کەین جەختی لەوەکردەوە کە بارودۆخی باشە بەڵام تاوەکوو ئێستا بڕیاریی کۆتاییان نەداوە کە سەرەکی دبێت یاخود نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. مانسیتی بە ئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

فەرمی.. گریزمان پەیوەندی بە خولی ئەمریکییەوە کرد و بوو بە یاریزانی ئۆرلاندا ستی

یاسین

ڕیاڵ مەدرید بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدات لە دوورخستنەوەی ئەڵۆنسۆ

یاسین