zagros news agency

ئارتێتا؛ئامانجمانە نازناو بەدەست بهێنین

میکێل ئارتێتا پیش ڕووبەرووبونەوەی سپۆرتینگ وتی کە گیوگیرێس زۆر بەپەرۆشە بۆئەم یارییە و بەردەوام باسی لایەن باشەکانی تیپەکەی پێشووی دەکات.

وتیشی لە راهێنانەکانی پێویستە تەکنیکی جۆراوجۆر بەکاربهێنین بۆئەوەی بتوانین کەشێکی تەواو جیاواز دروست بکەین بۆ هەموان
ئارتێتا جەختی لەوەکردەوە کە سپۆرتینگ یانەیەکی مەترسیدارە لە چەندین پێگەی یاریگا خاوەنی یاریزانی زۆرباشن.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە یارییکردن لە یارییگای سپۆرتینگ ئاسان نابێت بەڵام یاریزانەکانی راهاتوون لەگەڵ ئەم بارودۆخانەدا
میکێل ئارتێتا ئەوەی ئاشکراکرد کە تاکە ئامانج بیری لێدەکەنەوە تەنها سەرکەوتنەوە و بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باشە لە کۆتاییدا وتی دوو نازناو ماوە رکابەری لەسەر بکەین و تاوەکوو کۆتایی بەردەوام دەبین لە هەنگاونان.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەونی تۆپی زێڕین داهاتووی سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

رۆنالدۆ زیانێکی زۆر بە یانەیەک دەگەینێت

یاسین

ڕیال مەدرید پێویستی بە سەرکەوتنێکی گەورە هەیە بەرامبەر برێست

یاسین