zagros news agency

وەزارەتی نەوت: سیستەمی کۆپۆنی غاز جێبەجێ دەکرێت و ٢٠٠ هەزار تۆن هاوردە دەکرێت

 

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ هۆکارەکانی پەنابردن بۆ سیستەمی کۆپۆنی غازی بۆ هاووڵاتییان ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند کە پلانێکیان هەیە بۆ هاوردەکردنی بڕێکی زۆر لە غاز بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیریی بازاڕ.

ساحب بزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند: پێشتر عێراق ڕۆژانە ٤.٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا، کە غازێکی زۆری لەگەڵدا دەردەچوو، بەڵام ئێستا بەرهەمهێنان بۆ نزیکەی ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر بڕی غازی ماڵان.
روونیشی کردەوه: بڕیاردراوە لە ڕێگەی “کۆپۆنی غاز” و بەپێی پسوولەی خۆراک مانگانە ٢ بتڵ غاز بۆ هەر خێزانێک دابین بکرێت، کە بە وتەی وەزارەت بۆ خێزانێکی ٥ بۆ ٦ کەسی بەسە.

وتەبێژەکە دڵنیایی دا کە هیچ قەیرانێک لە ئارادا نییە، بەڵام بۆ ڕێگریکردن لە هەر کورتھێنانێکی ئەگەری بەهۆی دۆخی ناوچەکە و جیهان، حکومەت بڕیاری داوە ٢٠٠ هەزار تۆن غاز لە دەرەوە هاوردە بکات بۆ ئەوەی کۆگای ستراتیژی بەهێز بێت.

سەبارەت بە دەنگۆی کەمکردنەوەی پشکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکان، وەزارەتی نەوت ئەمانەی خستە ڕوو: ئەو نووسراوەی ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەکات پشکی هەر ئۆتۆمبێلێک تەنها ٣٣ لیترە، سەرلەبەری ساختەیە و ڕاست نییە و وەزارەت بە تەواوی کۆنترۆڵی دابەشکردنی بەنزین و هەموو بەرهەمە نەوتییەکانی تری کردووە و هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا دەکات

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

یاسین

پارتی چاکسازی تورکمان پێشوازی لە دەستنیشانکردنی رۆژی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکات.

دڵشاد