zagros news agency

یانەیەکی گەورەی ئەڵمانیا خانمێک دەکاتە ڕاهێنەری تیپەکەی

 

لە هەواڵێکی شوکهێنەر و سەیردا یانەی یۆنیۆن بەرلینی ئەڵمانی لە پلاتفۆرمەکانی خۆیان بەخێرهاتنی ڕاهێنەری نوێی تیپەکەیان کرد،کە ئەویش ئافرەتە و ناوی ماری لویسە،وە بۆ یەکەمین جارە لەمێژووی ئەڵمانیا ئەمە ڕووبدات.

ماری لویس تەمەنی 34 ساڵە و پێشتر یاریزانی تۆپی پێ بووە لەیانەی ڤێردەربرێمەنی ئەڵمانی و دوای وازهێنانی لەیاری کردن بۆتە یاریدەدەری ڕاهێنەری تۆپی پێ.

لەسەر ئەم بۆندە بەشێکی لایەنگرانی تۆپی پێ ئەمە بەهەنگاوێکی گەورە دەزانن بۆ هاتنە ناوەوەی ئافرەتان بۆ کاری تۆپی پێی پیاوان و پێیان وایە ئەمە دەبێتە وەچەرخانێکی گەورەی تۆپی پێ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕازیل و مەغریب دەدرەوشێنەوە و قەتەر و هایتی ماڵئاوایی دەکەن

گوران

ڕیاڵ مەدرید بازاڕی گواستنەوەی داخست

ahamd.luqman

ڤان گاڵ: ئامادەم بۆ جاری چوارەم ڕاهێنەرایەتیی هۆڵەندا بکەم

ahamd.luqman