zagros news agency

سعودییە باڵیۆزی عێراقی بانگهێشت کرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتی توندی ڕادەست کرد

وەزارەتی دەرەوەی سعودییە، ئەمڕۆ باڵیۆزی عێراقی لە ڕیاز بانگهێشت کرد و بە فەرمی ناڕەزایەتی وڵاتەکەی بەرامبەر بە هێرشی درۆنەکان نیشان دا.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سعودییە، “سەفیە تالب سوهەیل” باڵیۆزی عێراق لە ڕیاز بانگهێشت کراوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک هێرشی درۆنی لە خاکی عێراقەوە کراونەتە سەر سعودییە و وڵاتانی کەنداو.

سعود سەساتی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعودییە بۆ کاروباری سیاسی، لە کاتی ڕادەستکردنی یاداشتەکەدا جەختی لەم خاڵانە کردەوە: ڕیاز بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و هەڕەشە “ئاشکرایانە” دەکات کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر سعودییە و وڵاتانی دراوسێی.
هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق کرا بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڕەشانە بکات و ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکەکەی بکات بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر.
سعودییە جەختی کردەوە کە هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگری لە ئاسایش و پاراستنی خاکەکەی.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە سعودییە بە هەموو شێوەیەک پێشێلکردنی سەروەریی دەوڵەتان و هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە ڕەت دەکاتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە عێراق نەیتوانیوە کۆنترۆڵی سنوورەکانی و ئەو گروپانە بکات کە لە ناو خاکەکەیدا چالاکی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی: سیستەمێکی پێشکەوتوو ساڵی داهاتوو دەگاتە عێراق

سەڵاح

ئەمریکا هۆشدارییەکی نوێی ئەمنیی بڵاوکردەوە: بەهۆی مەترسیی درۆنەکان گەشت بۆ عێراق مەکەن

دڵشاد

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق: پێویستە ڕێگری لە ‌هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بکرێت

یاسین