پەیتا پەیتا مێرکاتۆی هاوینە نزیک دەبێتەوە و دەنگۆی ڕۆیشتنی ئەستێرەکان لەیانەکانی خۆیان دەبنە باسێکی گرنگ،یەکێک لەو دەنگۆیانە ڕۆیشتنی ڤینسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ڕیاڵ مەدریدە،کە لە نوێترین پێشهاتدا BBC ئاشکرای کردوە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید زۆر لە ڕەفتارەکانی ڤینی.
بەپێی زانیاریەکان بێت بێلینگهام و مباپێ کێشەی بەردەوامیان هەیە لەگەڵ ڤینی،بەتایبەت دوای شکستەکەیان بەرامبەر بایرن میونخ لەچامپیۆنزلیگ وایکردوە تەقینەوەیەکی گەورەی توڕەیی بکەوێتە نێو ژووری جل گۆڕینی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید.
بەپێی سەرچاوەکان بێت چەند جارێک ڤینسیۆس دەمەقاڵی توندی هەبووە لەگەڵ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید،تا ئەوەی گەیشتۆتە ڕادەی قسە پێگوتن
جێگای ئاماژەیە ڤینسیۆس بۆندەکەی تاکو هاوینی 2027 بەردەوامە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید،تاکو ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
“سەرکار ڕێبوار”

