zagros news agency

سامسۆنگ کێشەی گەرمبوونی گالاکسی S26 چارەسەر دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگی نوێکارییەکی سۆفتوێریی بەپەلە و گرنگی بۆ بەکارهێنەرانی زنجیرە مۆبایلی (Galaxy S26) بڵاوکردەوە. ئەم نوێکارییە تایبەتە بە چارەسەرکردنی یەکێک لەو کێشانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا بەکارهێنەران سکاڵایان لێبوو، ئەویش بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی باتری بوو لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم (5G).

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی سامسۆنگ، نوێکارییە ئەمنییە نوێیەکە کاردەکات لەسەر ڕێکخستنەوەی چۆنیەتی کارلێکی مۆدێمی ناوخۆیی مۆبایلەکە لەگەڵ تۆڕەکانی 5G. پێشتر لەکاتی دابەزاندنی داتای قەبارە گەورە یان بەکارهێنانی درێژخایەنی ئینتەرنێت، پەستانێکی زۆر لەسەر پاتری دروست دەبوو کە دەبووە هۆی گەرمبوونی ئامێرەکە، بەڵام ئەم نوێکارییە بە شێوەیەکی زیرەک خەرجی وزە کەم دەکاتەوە و پلەی گەرمی بە جێگیری دەهێڵێتەوە هەروەها بەمەش چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوەی سامسۆنگ متمانەی بەکارهێنەران بۆ زنجیرەی S26 زیاتر بکات، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە تۆڕی 5G تێیاندا چالاکە و مۆبایلەکە بەکارهێنانێکی زۆری لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple پلانەکانی دەگۆڕێت

یاسین

لەگەڵ Hypershell X هەنگاو بەرەو داهاتوو بن

سەڵاح

لە هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنیدا داتای 16 ملیۆن کەس لە فەرەنسا هاککراوە

یاسین