لەگەڵ نزیک بوونەوەی مۆندیال بەشێک ئەستێرەکانی تۆپی پێ بێبەش دەبن لە پاڵەوانەتیەکە و ناتوانن بەشداری بکەن،هەر یاریزانێک و و هۆکارێک،بەڵام دیارترین هۆکاریان پێکانە،کە ئەمڕۆش ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بەشداری کردنی یاریزانێکی بەڕازیلی خستە گومانەوە بەهۆی پێکان.
بەپێی زانیاریەکانی مارکا بێت ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە نزیکە لەوەی مۆندیال لەدەست بدات لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل،مارکا ئاماژەی بەوە کردوە جارێکی دیکە شوێنی نەشتەرگەری ڕابردووی مێلیتاو ئازاری پەیدا کردۆتەوە،کە ڕەنگە یاریزانەکە جارێکی دیکە نەشتەرگەری ئەنجام بداتەوە.
میلیتاو پێشتر لەدوو کاتی جیاوازدا دووچاری هەمان بوو لە ئەژنۆیدا و جاری یەکەم ماوەی 7 مانگ لەیاریگا دابڕا،جاری دووەمیش لە ساڵی 2024 بوو ماوەی 9 مانگ دوورکەوتەوە،کە ڕەنگە ئەمجارەش یاریزانەکە بەهۆی ئەو پێکانەوە خەونی بەشداری کردنی لەمۆندیال کۆتایی بێت.
بەشداری نەکردنی میلیتاو لەمۆندیالدا گورزێکی قورس دەبێت بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل،ئەمەش بەهۆی شارەزایی و ئەزموونی زۆری یاریزانەکە لەیاریە گەورەکاندا،کە ئانچێلۆتی ناچار دەبێت بۆ شوێنی میلیتاو یاریزانی کەم ئەزموونتر بانگهێشت بکات.
“سەرکار ڕێبوار”

