zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید دەکەوێتە جەنگێکی ناوخۆییەوە

دوای ڕووداوەکانی یاری ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ بێتیس ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا هێرشی توندیان کردە سەر ناوبژیوان،لەلایەکی دیکەوە ڕیاڵ مەدرید ئەم کردە هەڵانەی ناوبژیوانان بە پلان داڕشتن و ڕێککەوتنی پێشوەختە ناودەبات،کە ئەم بابەتە ئێستا دەنگە دەنگێکی گەورەی لەنێو بارەگای یانەی ڕیاڵ مەدرید دروست کردوە.

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی سەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید قسە دەربارەی چارەسەری کۆتایی ئەم کێشە و مشتومڕانە کراوە،کە یانەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت لەلالیگا و کێشەی ناوبژیوانیش گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە بووە،بەمەبەستی چارەسەری کۆتایی.

ڕیاڵ مەدرید ئەمساڵ لە حاڵێکی باش خۆی نابینێت،بەتایبەت لە خولی ناوخۆیی وڵاتەکەی،لە چوار یاری ڕابردوودا لەلالیگا یانەکە تەنها یەک یاری براوە بووە و پەنجەی تۆمەتیش ئاڕاستەی ناوبژیوانان دەکات،کە مێرێنگی لە 16 ساڵی ڕابردوودا خۆی لەم حاڵە نەدیوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

شێرکۆ کەریم گرێبەستێکی نوێی واژوو کرد

یاسین

ڕیزبەندی لالیگا بەبێ VAR بابەتە سەرسوڕهێنەرەکان ئاشکرا دەکات

یاسین

مانچێستەر یونایتد بە پێشنیارەکانی بارسێلۆنا ڕازی بوو بۆ گواستنەوەی ڕاشفۆرد

یاسین