zagros news agency

جاک گریلیش بە سەرخۆشی دەرکەوتووە

لە چەند وێنەیەکی بڵاوکراوەدا دەرکەوتووە جاک گریلیشی ئینگلیزی ئەستێرەی یانەی ئێڤەرتۆن لە باڕێکی شاری مانچێستەر بە سەرخۆشە،تەنانەت بەڕادەیەک خواردوێتـیـەوە ماوەی کاتژمێرێک خەوی لێـکەوتووە،کە ئەم بابەتە هەرای زۆری ناوەتەوە.

بەگوێرەی کەسانی نزیک لەو بابەتەوە بێت جاک بڕێکی زۆری کحولی خواردۆتەوە و ئاگای لەخۆی نەماوە،تەنانەت لەو کاتەدا ئەو هاوڕێیانەی لەگەڵ ئەودا بوونە هەوڵی زۆریانداوە خەبەری بکەنەوە،بەڵام جاک زۆر سەرخۆش بووە و هیچ وزەیەکی تێدا نەبووە.

جاک گریلیشی تەمەن 30 ساڵ ئەم وەرزە بەخواستن یاری بۆ ئیڤەرتۆن دەکات،لەکۆی 22 یاری خاوەنی 2 گۆڵ و 6 ئەسیستە،بەڵام لە مانگی دووی ئەمساڵەوە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەوە لەیاریگا دابڕاوە و ناتوانێت بەشداری مۆندیالیش بکات،کە ڕەنگە دوای تەواو بوونی خواستنەکەی بگەڕێتەوە مان سیتی و خۆی لە بارێکی نادیار ببیـنـێـتەوە.

“حکومەت بەرپرسیارە”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەرسناڵ گرێبەستی ساکا نوێدەکاتەوە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. پاریس ڕزگاری بوو و مانسیتیش کەوتەوە تەڵەی ئینتەرەوە

یاسین

بێلینگهام تا چەند لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە؟

یاسین