zagros news agency

کۆمپانی: پاریس سانجێرمان وەکو زریانێک دێت

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان،ڤێنسێت کۆمپانی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ هاتە بەردەمی میدیاکان و وەڵام چەند پرسیارێکی دایەوە،ڕایگەیاند هەموومان خەون بۆ بەدەستهێـنانی چامپیۆنزلیگ دەبینین.

کۆمپانی دەربارەی ئێنریکی و پاریس سانجێرمان وتی: ئەوان هەمیشە کاری ناوازە دەکەن،تیپێکی گەنجن و خاوەنی ڕۆحیەتێکی بە کۆمەڵن،بردنەوەی چامپیۆنزلیگی وەرزی ڕابردوو لەلایەن ئەوانەوە سەلماندی خاوەنی هێزێکی گەورەن،ئەوان وەکو زریانێک دێن.

دەربارەی ئاستی تیپەکەی کۆمپانی وتی: بێگومان هەموومان خەون بە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگەوە دەبینین،ئێمە ئێستە لە کاتێکی سەختین،بەڵام دەتوانین ڕێگە لە ڕکابەرەکانمان بگرین و بگەینە ئامانجەکەمان.

ڕاهێنەرەکەی بایرن دەربارەی ئۆلیسی و کەین وتی:کەین تەنها هێرشبەرێک نییە،ئەو داینەمۆی تیپەکەمانە،ئەوەی ئەو کردوێتی لەڕابردوودا باوەڕ پێنەکراوە،ئۆلیسیش سەرەڕای کەم ئەزموونی،بەڵام هەمیشە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات،هەندێک کات دی برۆین لە ئەودا دەبینم.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دیشامپ لەبارەی ئامادەیی یاریزانەکانی و مەترسییەکانی مەغریب دەدوێت

ahamd.luqman

کاسێمێرۆ نزیکە لە جێهێشتنی مان یونایتد

یاسین

ئەمریکا کێشەیەکی نوێ بۆ مۆندیال دروست دەکات

یاسین