دەنگ و باسەکانی مۆندیال پەردەیان لەسەر بابەتێکی دیکە هەڵدایەوە،ئەمجارە هەڵبژاردەی فەڕەنسایە،کە دی دیێر دی شامبی ڕاهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە تەمای سوپرایزێکی هەیە،ئەویش بانگهێشت کردنەوەی هۆگۆ لۆرێسی گۆڵپارێزە بۆ مۆندیالی 2026.
بەپێی سەرچاوەکان بێت دی شامب دەیەوێت کەسێکی ئەزمووندار لەنێو هەڵبژاردەکە جێگیر بکات،بەمەبەستی هاوکاری کردنی زیاتری تیپەکە،بۆ ئەمەش پەنا دەباتە بەر لۆرێس سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2023 وازی لەیاری نێودەوڵەتی هێناوە،بەڵام بۆ ئەم مۆندیالە نیازی بانگهێشت کردنەوەی لەسەرە.
لۆرێسی تەمەن 39 ساڵ ئێستا یاری بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس دەکات،بۆ ئەم بابەتەش لاری نییە بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی فەڕەنسا،ئەمەش بەو پێیەی بۆ گۆڵپارێزی سێیەمی هەڵبژاردەکەیە،کە ئەمە پرێسێکی زۆر ناخاتە سەر ئەو گۆڵپارێزە.
هۆگۆ لۆرێس لە ساڵی 2018 وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی لەگەڵ فەڕەنسا بووە پاڵەوانی مۆندیالی ڕووسیا و 2021ـیش جامی نەیشنس لیگی ئەوروپای بردەوە،لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕیش پلەی دووەمی بەدەست هێنا،کە ئەم ئەزموونەی گۆڵپارێزەکە دیشامب دەخاتە بەردەم بژاردەی بانگهێشت کردنەوەی.
“سەرکار ڕێبوار”

