zagros news agency

مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

لە هەواڵێکی تازەدا لەزاری داڤید ئۆرنشتاینی ڕۆژنامەنووس، یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستی فیل فۆدینی ئەستێرەی تیپەکەی نوێکردۆتەوە و یاریزانەکە تاکو ساڵی 2030 گرێبەستی دەبێت لەگەڵ شین پۆشەکانی مانچێستەر،کە لەسەر داواکاری پێپ گواردیۆلا ئەم گرێبەستە کراوە.

لەڕابردوودا فۆدین ناوی بەچەند یانەیەکەوە دەبەستراویەوە لەوانە بارسێلۆنا و بایرن میونخ و هیلال،بەڵام بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەموو ڕێگاکان داخران بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئینگلیزیە و بەرپرسانی سیتیزن وەکو نەخشەیەکی داهاتووی یانەکەیان دەیبینن لە بەدەست هێنانی نازناو.

فۆدینی تەمەن 25 ساڵ هەر لە منداڵیەوە یاری بۆ مان سیتی دەکات و لە 327 یاریدا خاوەنی زیاتر لە 100 گۆڵە،کە باشترین ساڵی یاریزانەکەش 2024 بووە لەو ساڵەدا توانیویەتی 27 گۆڵ تۆمار بکات لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ دەستیکرد بە دابەشکردنی Galaxy Z Flip6 Olympic Edition بەسەر وەرزشواناندا

سەڵاح

مانچێستەر سیتی خەزێنەی بارسێلۆنا دەبوژێنێتەوە

یاسین

بەرشەلۆنە جێگرەوەی شتیگن دیاریدەکات

یاسین