zagros news agency

نێچیرڤان بارزانى ، لۆژیک ، دیپلۆماسى و ئاشتى

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

بە پێى ئەزموون و هەڵکەوتەى جیۆسیاسى و جیۆسەربازى و جیۆئابوورى و جیۆستراتیژى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، هەروەها هەموو ئەو ڕووداو و پێشهاتانەى رابردوو و ئێستا ڕووبەڕووى گەلى کورد و بزاڤە رزگاریخوازیییەکەى بووەتەوە، وایانکردووە سەرکردایەتى سیاسى کورد و بەتایبەتى بارزان و ڕێبازى بارزانى تا بە ئێستاى حکوومڕانى کوردستان بتوانن سایکۆلۆژیاى وڵاتانى ناوچەکە و نێودەوڵەتى بخوێنەوە و بزانن لە هەر بارودۆخێکدا چۆن بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە ونیشتیمانەکەیان بپارێزن و ئینجاش خۆیان دووربگرن لە هەر بەریەککەوتنێکى جەمسەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا و هەموو سەرنج و هەوڵەکانیان بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامە و خاک و دەستکەوتەکان بێت تا پرسى بچووک و حزبى و کەسى

لەو نێوەدا کاتێک هەڵوەستە سەر هەنگاوەکانى سەرکردەیەکى بڵیمەت و کەسایەتییەکى بەهێز و دیپلۆماتزانێکى وەک نێچیرڤان بارزانى،سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەین ، هەموو ئەو پرسانەى لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد لە نێو کاروکردەوە سیاسى ودیپلۆماسییەکانی ڕەنگدانەوەى داوەتەوە بەوەى کە کەسایەتى و زانایی خۆى توانیوێتى نەک هەر بەرگریی لە دۆز و قەوارەى کوردستان بکات ، بەڵکو لەڕووى ئاستى پەیوەندییەکانیشەوە کوردستانى گەیاندۆتە قۆناغێکى زۆر پێشکەوتووتر وگەشەسەندووتر ، بۆ گڕتنەبەرى لۆژێکى نەرم و دیپلۆماسییەک لە گەڵ ئێستاى ڕووداو و پێشهاتەکاندا بگوونجێت ، بووەتە جێگەى گرنگیدان و بایەخەى زڵهێزانى ناوچەکە و جیهان هەر ئەوەش لە سەردان و بانگهێشتە بەردەوامە فەرمییەکانى ودیدارى لەگەڵ سەرۆک وسەرکردەکانى زڵهێزانى وڵاتانى ناوچەکە و کەنداو و ئەمەریکاوفەرەنسا بەروونى هەستى پێدەکرێت و چونکە ئەم دیپلۆماسییەت و سیاسەتە ژیرانە و هاوسەنگییانە ، پێناسەیەکى باشى هەرێمى کوردستانى کردووە بەوەى هەرگیز گەلى کورد وقەوارەى هەرێمى کوردستان نەک هەر نەبووەتە مەترسى وهەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکە بەڵکو هۆکارى بۆ ئارامى و ئاشتى و چارەسەرى و متمانەى زیاتر

بۆیە ، ئەمڕۆ لەکاتێکدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات ، عێراق ڕووبەڕووى چەندین قەیرانى سیاسى و ئەمنى و بێ متمانەیی زۆر لە سەر ئاستى ناوخۆیی وناوچەیی و نێودەوڵەتیی بووەتەەوە ، لێرەدا نێچیرڤان بارزانى ، وەک فریادرەس و دۆزینەوەى چارەسەرى و لێکتێگەیشتن و بەشێوەیەکى ئاشکراو و روون بە هەموو هێزولایەنە عێراقییەکان دەڵێت ، تەنها بە هاوبەشى و سازان و هاوسەنگ و پابەندبوون بە دەستوورى دەکرێت چارەسەرى دۆخى چەقبەستووەکە بکرێت و متمانەى بۆ نێو هێزولایەنەکان بەتایبەتى بەغدا و هەولێر بگەڕێتەوە

هەروەها سەردانى سەرۆکى هەرێمىک وردستان بۆ ئیمارات و دیدار وکۆبوونەوەى فەرمى لەگەڵ سەرۆکى ئەو وڵاتە و گەورەبەرپرسانى دیکە ، تەنها خۆى لە کۆبوونەوە و سەردانێکى پۆرۆتۆکۆڵى نابینێتەوە ، بەڵکو ئاماژەیە بە گرنگ و بایەخ و کەسایەتى نێچیرڤان بارزانى و بەهێزى پەیوەندییەکان و هەروەها ئەو متمانە و پەیوەندییە ستراتیژییەى نێوان هەرێمى کوردستان و ئیمارات ، چونکە ئیمارات وەک دەوڵەتێکى بەهێز وکاریگەرى لەڕووى ئابوورى و وەبەرهێناندا ، وادەکات کاریگەرییەکى زۆریش لە پێشکەوتن وگەشەندنەکانى کوردستان دابنێت ، لەڕووەوە سەردانى سەرۆکى هەرێم بۆ ئیمارات بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا کە بەگۆڕانکارى گرنگدا تێپەر دەبێت ، جوڵەیەکى دیپلۆماسیی گرنگ و ئاماژەیە بە سەنگ وپێگەى دیپلۆماسى وپەیوەندییەکانى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە ئاماژەن بە پەیامى پێکەوە کارکردن لە پێناو داهاتوویەکى گەشتر و تێپەڕاندنى قەیرانەکان ، لەهەمانکاتیشدا ئاماژەیە بەوەى هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى جێگەى بایەختى وڵاتانى ناوچەکە و جیهانە لەهەمانکاتیشدا بەهێزکردنى پەیوەندییە ئابوورییەکانە بە ئاراستەى هەرێمى کوردستان

لە هەمانکاتیشدا سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدادى پایتەخت لە قۆناغێکى هەستیارو گرنگى وەک ئەمڕۆدا کە گرژى و بەریککەوتنەکان تادێت قوڵتر دەبنەوە ، بەتایبەت بێ متمانەى نێوان و بەغدا و هەولێر گەیشتۆتە دۆخى خراپ ، لەگەڵ رەوشى ئاڵۆزى ناوچەکە ؛ هەڵگرى پەیامێکى گرنگە ، سەردانێکى پۆرۆتۆکۆڵى سادە و بەرچاوى کامیراکان و میدیاکان نییە , بەڵکو چ وەک کەسایەتی و وەک سەرکردە و سیاسەتمەدارێکى کاریگەر و کارا هەمیشە لە دۆخە سەختەکاندا دەبێتە هۆکار بۆ کردنەوەى دەرگە داخراوەکان و بۆ هەمو پرسێکى ئاڵۆز و دەرگەیەکى داخراو کلیلێکى پێیە ، بەتایبەت کە زۆر پرسى گرنگ و چارەنووسساز لە نێوان بەغدا و هەولێر ماون بەتایبەت پرسى مادەى 140ى تایبەت بە ئاساییکردنەوەى رەوشى کەرکووک  و ناوچەکە کوردستانییە داگیرکراوەکان و تا ماف و شایستە داراییەکان و ئینجا پرسى وزە ، بۆ نێچیرڤان بارزانى هەڵگرى پەیامێکى روونە بۆ دەسەڵاتدارانى عێراق ، بۆ ئەوەى چیتر بە قەیرانسازى و گرفت ، عێراق پەڵکێشتى شەڕێکى وێرانکەر نەکەن ، هەروەها ڕەچاوى ئاڵنگارییە ئەمنى و سیاسى و ئابوورییەکانى ناوچەکە بکەن کە ڕووبەڕووى هەموو لایەک بووەتەوە

بەدڵنییاییەوە ، هەموو ئەو جوڵە سیاسى و دیپلۆماسییانە لە نێو ناوچەیەکى ئاڵۆزى وەک ئەمڕۆدا  ـ  ئەرکێک  وکارێکى ئاسان نییە ، بەتایبەت لە عێراقێکدا کە بەهۆى کەلەکەبوونى قەیرانە قووڵەکان و دەستوەردانى دەرەکى و کێشەى تایفى و مەزهەبى و بوونى سەدان گروپى میلیشیایی ، زیانى گەورە بەر سەروەرى و متمانەى نێوان گشت هێزولایەنەکان کەوتووە و بەتایبەتى لە نێوان بەغدا وهەولێر ، بۆیە کاتى ئەوە هاتووە هەموو هێزولایەنە عێراقییەکان پشتیوانى هەوڵەکانى نێچیرڤان بارزانى ،سەرۆکى هەرێمى کوردستان بن چونکە هەڵگرى پەیامى لۆژیک و چارەسەرى و ئاشتییە ، لە نێو ناوچەیەکى پڕ کێشە و ململانێیەدا

هەواڵی پەیوەندیدار

“ناسنامەی پارتی کوردستانیە و کارەکانمان ئاوەدانیە”

دڵشاد

دیاردەی بێکاری و کێشەکانی لە کۆمەڵگەدا

دڵشاد

دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان: برینێکی بێدەنگی کۆمەڵگە.

دڵشاد