zagros news agency

خەونەکەی ستامفۆرد بریدج بە ئازارەوە کۆتایی هات

 

 

ئۆلی دێری یاریزانی تەمەن ١٨ ساڵانی یانەی چێڵسی لە یەکەمین بەشداری خۆی وەک یاریزانی سەرەکی لە خولی ئینگلیزی بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست تووشی پێکانێکی سەخت بوو لە کاتی بەریەککەوتنی لەگەڵ زاک ئەبۆت لە خولەکی ٤٥ی یارییەکەدا.

 

ئەم یاریزانە گەنجە لەناو یاریگادا ئۆکسجینی بۆ دابین کرا و دوای وەستانێکی زۆری یارییەکە بە دارەبەند بۆ دەرەوەی یاریگا گواسترایەوە پاشان یانەی چێڵسی پشتڕاستی کردەوە کە ناوبراو هۆشی لایە و قسە دەکات و بۆ پشکنینی زیاتر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

 

دێری کە کوڕی شۆن دێری یاریزانی پێشووی لیدز و کریستاڵ پاڵاسە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە کە دەستپێکردنی یاری لە ستامفۆرد بریدج خەونێکی گەورە بووە بۆی و سوپاسی ستافی پزیشکی و هاوڕێکانی و هاندەرانی کرد و هیوای خواست بەم زووانە بگەڕێتەوە ناو یاریگا.

 

لەو یارییەدا لیام دیلاپ وەک جێگرەوەی دێری هاتە ناو یاریگا بەپێی یاسای گۆڕانکاری بەهۆی لەرینەوەی مێشک کە ئەم جۆرە گۆڕانکارییە لە خولی ئینگلیزی هەژمار ناکرێت و کاریگەری لەسەر ژمارەی گۆڕانکارییە ئاساییەکان نابێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. دیخیا سەرکردایەتی فيورنتينای کردو شکستی بە بیگ میلان هێنا

یاسین

حەفیز دەڕاجی بێژەری بەناوبانگی تۆپی پێی پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات

یاسین

یاری کۆتایی کەنداو دوادەخرێت

یاسین