رافینیا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی ئی ئێس پی ئێن هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ڕۆشتنی دەکەن بۆ خولی سعوودی لە بەرامبەر نەوەد ملیۆن یۆرۆ.
ئەم یاریزانە کە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی دوو هەزار و بیست و هەشت نوێکردووەتەوە ڕەخنەی توندی لە ڕۆژنامەنووسان گرت و ڕایگەیاند لەو ڕۆژەوەی هاتوومەتە ئێرە هەموو ڕۆژێک باس لە ڕۆشتنم دەکەن و پێدەچێت ڕۆژنامەنووسان نەیانەوێت من لێرە ببینن و ئەوان تەنیا درۆ دەکەن.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە کە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد و لەم وەرزەشدا لە سی و یەک یاریدا خاوەنی نۆزدە گۆڵە جەختی کردەوە کە هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کارگێڕی یانەکە نەکردووە بۆ ڕۆشتن.
دەربارەی یاری ڕۆژی یەکشەممە و ئەگەری بردنەوەی لالیگا لەبەردەم ڕیاڵ مەدرید رافینیا بە حەماسەتەوە وتی بۆ من گرنگترین شت بردنەوەی نازناوەکەیە بەرامبەر هەر تیپێک بێت بەڵام بۆ هاندەرەکانمان بردنەوەی لالیگا لەبەردەم گەورەترین ڕکابەرمان چێژێکی تایبەتی هەیە.

