zagros news agency

کۆمپانیای xAI لە گەشەپێدەری ژیریی دەستکردەوە بۆ ژێرخانی هەوری گەورە

 

کۆمپانیای xAI کە ئیلۆن مەسک خاوەندارێتی دەکات هەنگاوی نوێ دەنێت بۆ ئەوەی چیتر تەنها گەشەپێدەری مۆدێلی ژیری دەستکرد نەبێت و خەریکە دەگۆڕێت بۆ جۆرێک لە دابینکەری ژێرخانی تەکنەلۆژی یان ئەوەی پێی دەوترێت نیۆکڵاود چونکە کۆمپانیاکە خەریکی بنیاتنانی داتا سەنتەرێکی زەبەلاحە کە بە هەزاران چیپی گرافیکی ئێنڤیدیای تێدا بەکاردێت و ئەمەش دەرفەتی ئەوەی بۆ دەڕەخسێنێت کە نەک هەر بۆ پەرەپێدانی مۆدێلی گڕۆک بەڵکو وەک خزمەتگوزاری بە کۆمپانیاکانی تریشی بفرۆشێتەوە
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیا گەورەکانی وەک مایکرۆسۆفت و گوگڵ و ئەمازۆن کۆنترۆڵی بازاڕی هەور و داتا سەنتەرەکانیان کردووە بەڵام xAI دەیەوێت بە خێراییەکی زۆر و بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای هاردوێر شوێنی خۆی بکاتەوە و کێبڕکێی ئەو کۆمپانیایانە بکات کە ئێستا خزمەتگوزارییەکانی ژیری دەستکرد پێشکەش دەکەن ئەم هەنگاوە دەری دەخات کە مەسک دەیەوێت کۆمپانیاکەی لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی ژیری دەستکرددا باڵادەست بێت هەر لە دابینکردنی وزە و هاردوێرەوە تا دەگات بە پرۆگرامەکان و بەکارهێنانی کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوه

سەڵاح

حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند رۆژێک پشووی راگەیاند

یاسین

فابریزیۆ ڕۆمانۆ چەند نهێنیەکی ڕۆناڵدۆی ئاشکرا کرد

یاسین