zagros news agency

کاتی هاتنی مۆرینیۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید دیاریکرا

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی تیشکی خستە سەر هێنانی جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی ڕیاڵ مەدرید،ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە گفتوگۆکان تەواو بوونە تەنها قسەی کۆتایی پێرێز ماوە و لای خۆیانەوە خۆرخێ مێندێشی بەڕێوبەری کارەکانی ڕاهێنەرەکەش یانەی بێنفیکای ئاگادار کردۆتەوە لەم بابەتە.

مارکا باسی کردوە دوای یاری کلاسیکۆ پێرێز بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات و مۆرینیۆش لەئێستاوە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید وەربگرێت،بەڵام بە چەند مەرجێک،کە مێرێنگی تاکو ئێستا بەزۆریان ڕازی بووە.

شایەنی باسە هێنانی مۆرینیۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید لەم ساتانە گرنگترین کاری یانەکە دەبێت،چونکە ئێستا قەیرانێکی سەخت باڵی تیپەکەی گرتووە و یاریزانەکانیش لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مشتەکۆڵە و شەق لەیەکتریان داوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وۆڵکەر هۆکاری چوونی بۆ بێرنلی ئاشکرا دەکات

یاسین

سیبایۆس ئەرکێکی قورسی لە پێشە

یاسین

بایرن میونشن گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێکردەوە

یاسین