zagros news agency

مباپێ؛ هیچ ڕێگریەک نییە لە بەشداری کردنی من لەمۆندیال

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان کیلیان مباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا قسەی بۆ میدیاکان کرد و زانیاری دەربارەی پێکانەکەی ئاشکرا کرد و بەتەواوی ڕوونیکردەوە هیچ مەترسیەک نەماوە لەسەر ئەژنۆی و دەتوانێت یاری بکات،هیچ ڕێگریەکیش نییە بۆ بەشداری کردنی لەمۆندیال.

مباپێ وتی؛زۆر قسە کرا دەربارەی پێکانەکەی من،بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە پێکانەکەی من هیچ مەترسیدار نییە و ئێستا بەتەواوی چاکبوومەتەوە،سەبارەت بە دانیشاندنی من لەسەر کورسی یەدەگ بابەتە وای دەویست و منیش نەمویست پەلە لەگەڕانەوەم بکەم.

دەربارەی یاریەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل مباپێ وتی؛ من ئەو یاریە بەدۆستانە نازانم بۆ ئێمە زۆر گرینگە و منیش هەڵبژاردەی بەڕازیل زۆر باش دەناسم،ئەوان خاوەنی مێژووێکی گەورەن و خاوەنی 5 مۆندیالن،کە ئەمە شتێکی زۆر قورسە کردویانە.

“سەرکار ڕێبوار “

هەواڵی پەیوەندیدار

سعودیەکان چاویان لە گرێبەست کردنە لەگەڵ ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید

یاسین

ڤاڵڤێردی: ئەوەی لە کلاسیکۆ ڕوویدا شێتانە بوو

یاسین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەیە قوربانیەک بدات بۆ ئەوەی بەشداری مۆندیال بکات

یاسین