zagros news agency

‎بڕیارێك بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەرچوو

بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران بەشێوەی تەنسیب بۆ فەرمانگەیەكی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیارێك دەردەچێت.

به‌پێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، رەزامەندی دراوە بۆ تەنسیبكردنی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی وەزارەتەكە.

بەپێی نووسراوەکە، ئاماژە بەوە دراوە، وەزارەتی ناوخۆ پێویستیان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە تاوەکوو بە تەنسیب بگوازرێنەوە.

ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوەكەی بۆ وەزارەتەكان كردووە و ئاماژەی بەوە داوە كە رەزامەندی دراوە بۆ تەنسیبكردنی فەرمانبەری هەمیشەیی بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەر وەزارەت و فەرمانگەیەك خوازیارە فەرمانبەری تەنسیب بكات، با نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بكات و رەزامەندیی لەسەر دەدرێت.

جەختیش كراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان فەرمانبەری کارگێڕی، ئایتی، خزمەتگوزاری، ژمێریاری، یاسا، پرسگە، شۆفێر، توێژەری كۆمەڵایەتی و دەروونناسیی پێویسته.

كاتێك فەرمانبەرێك میلاك و دۆسییە و مووچەی هەر لە فەرمانگەی بنەڕەتیی خۆی دەبێت، تەنیا دەوام و شوێنی كارەكەی دەگۆڕێت، ئەوە پێی دەگوترێت تەنسیب كە جاری یەكەم ساڵێكە و دەكرێت بۆ جاری دووەم بۆ ساڵێكی دیكەش درێژ بكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Clone Robotics کێشە یاساییەکەی لەگەڵ تێسلا چارەسەر دەکات

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە

دڵشاد

 ئەمڕۆ و سبەی كەمێك تۆز هەوادا دەبێت

سەڵاح