zagros news agency

پێکانی ئەستێرەکەی ئیسپانیا و بلباو هەمووانی شۆک

 

یانەی ئەتڵەتیک بلباو و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بوونەتەوە دوای ئەوەی نیکۆ ویلیامزی ئەستێرەی تەمەن ٢٣ ساڵ لە یاری بەرامبەر ڤالێنسیا لە هەفتەی ٣٥ی لالیگا تووشی پێکانێکی بەهێز هات ئەم پێکانە نەک تەنها کۆتایی وەرزەکەی لەگەڵ بلباو خستووەتە مەترسییەوە بەڵکو گومانێکی زۆریشی لەسەر توانای بەشداریکردنی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ دروست کردووە کە تەنها مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکردن.

 

بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی پێکانەکەی ویلیامز لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدایە و بەهۆیەوە ناچار بوو لە خولەکی ٣٦دا یاریگای جێبهێڵێت هەرچەندە پشکنینە وردەکان ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێن بەڵام پێشبینی دەکرێت نەتوانێت لە سێ یاری کۆتایی وەرز بەرامبەر ئیسپانیۆل و سێڵتا ڤیگۆ و ڕیاڵ مەدرید یاری بکات.

 

ئەم پێکانە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا بۆ لویس دی لا فۆینتی ڕاهێنەری ئیسپانیا دێت چونکە ناوبراو تەنها دوو هەفتەی لەبەردەمە بۆ دیاریکردنی لیستی کۆتایی یاریزانەکانی بۆ مۆندیال و لەدەستدانی یاریزانێکی کاریگەری وەک نیکۆ ویلیامز دەبێتە گورزێکی گەورە بۆ پێکهاتەی ماتادۆرەکان

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورەی ئەڵمانیا خانمێک دەکاتە ڕاهێنەری تیپەکەی

یاسین

لیڤەرپول لە دێربی مێرسێـیـسـاید مێژووی نووسیەوە

یاسین

کێن ئەوانەی تیر شتێگنیان دەوێت

یاسین