zagros news agency

نرخی گاز لە ئەوروپا زیاتر بەرزبووەوە

 

‎ئەمڕۆ دووشەممە، 11-5-2026، نرخی گاز لە بازاڕەکانی ئەوروپا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە 545 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەک، ئەمەش بەهۆی دۆخی نگەرووی هورمزەوەیە.
‎
‎
‎ لەسەرەتای کردنەوەی بازاڕدا، گرێبەستە ئاییندەییەکانی مانگی حوزەیران لە ناوەندی (TTF)ی هۆڵەندی بە 550.20 دۆلار دەستیان پێکرد،
‎ دواتر نرخەکە لە دەوروبەری 544.20 دۆلار جێگیر بوو، کە بەراورد بە نرخی داخرانی ڕۆژی پێشوو 536.50 دۆلار بوو.
‎
‎بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی “نۆڤۆستی”، نرخی گاز لە مانگی ئاداری ڕابردوودا بە ڕێژەی 60% بەراورد بە مانگی شوبات بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تێیدا نرخەکان بۆ یەکەمجار لە شوباتی 2023ـەوە، ئاستی 600 دۆلاریان تێپەڕاند.
‎
لە 19ی ئاداری ڕابردوو، نرخەکان گەیشتنە 853.7 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی “سەعد ئەلکەعبی” ڕایگەیاند کە 2 هێڵی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای وزەی قەتەر زیانیان پێگەیشتووە.
‎

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری كوردستان (سەید كاكە)

سەڵاح

وەزارەتی نێوخۆی ئێران مۆڵەتی کۆتایی بە کۆچبەرە نایاساییەکان دا

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح