zagros news agency

پێشبینیی بارانبارین و هەورەبرووسكە دەکریت

 

​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

​کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و تۆزێکی سووکیش کەشوهەوا دادەپۆشێت کە کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان دەبێت، هاوکات لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە دۆخی کەشوهەوا دەگۆڕێت و لە زۆربەی ناوچەکان پێشبینی بارینی تاوەباران دەکرێت کە هەورەبرووسكەشی لەگەڵدا دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممەش، ڕوونی کردووەتەوە کە ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵەهەوربوون دەچێت، لەگەڵ بەردەوامیی بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەریی بارانبارینەکە کورتدەبێتەوە تەنیا بۆ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کە لە هەندێک کاتدا ئەگەری دروستبوونی تاوەباران و هەورەبرووسکەی لێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەنتەری چارەسەری ئالوودەبوون لە عێراق: لە ماوەی شەش مانگدا ٧٠٠ حاڵەتمان وەرگرتووە

سەڵاح

پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان

سەڵاح

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

سەڵاح