دوای ئەوەی بڕیاری درا هەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکرێت پێرێزی سەرۆکی ئێستای یانەکە کەوتە ڕکابەری قورس لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 37 ساڵ بەناوی ڕیکێلمی،کە وەک سەرمایەدارێکی گەورە دەرکەوتووە و خۆی بەربژێر کردوە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی یانە شاهانەییەکە وەربگرێت.
شایەنی باسە ڕیکێڵمی لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بە هەندێ خاڵی گرنگدا بۆ داهاتووی ڕیاڵ مەدرید و وتی؛یانەکەمان دەبێت بگەڕێتەوە سەر بەهایەکی پێشتری،کە بەداخەوەم بەهای خۆی لەدەستداوە،من بەڵێنی گواستنەوەی یاریزانی گەورە دەدەم بۆ یانەکە و هەموو ئەستێرەیەک و یاریزانێکیش حەز دەکات پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوەبکات.
ئەم لێدوانەی ڕیکێڵمی خێرا کەوتە سەر پەڕەی ڕۆژنامە و میدیاکان،کە وەک بەڵێنێکی گەورەی خستیە نێو ڕکابەری خۆی و پێرێز تائەوەی بتوانێت ئاڵەنگاریەکە قورستر بکات و جارێکی دیکە ئاماژەی نوێکاری بدات بۆ مێرێنگی.
“سەرکار ڕێبوار”

