zagros news agency

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوییەکانی بازەلان؛ نەخشەی زەوییەکان دوای جەژن بڵاودەکرێتەوە

 

​شارەوانیی فەیدیێ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پرۆسەی تاپۆکردن و ڕادەستکردنی نەخشەی ئەو زەوییانە بڵاودەکاتەوە کە بەمدواییانە دابەشکراون.

محەمەد ڕەمەزان، ​سەرۆکی شارەوانیی فەیدیێ، ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییانەی پێش دوو ڕۆژ لە ناوچەی بازەلان پارچە زەوییان پێدراوە، بۆ ڕاییکردنی ڕێکارەکانی تاپۆکردن، لایەنی پەیوەندیدار خۆیان پەیوەندییان پێوە دەکەن.

​سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی بوونی قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی تاپۆ، ئەگەری هەیە پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکانی بازەلان بۆ ماوەیەک دوا بکەوێت. هاوکات دڵنیایی دا کە نەخشەی تەواوی ئەو پارچە زەوییانە ڕاستەوخۆ دوای جەژن بڵاودەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری کرد

سەڵاح

گواستنەوەی دی ماریا بۆ بەرشەلۆنە دووجار شکستی هێناوە

یاسین

ئەلنەعمان: ئەو لیژنەیەی بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی پێکهێنراوە، دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ کۆنتڕۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

یاسین