zagros news agency

پێرێز: ڕیاڵ مەدرید بەهێزتر لە جاران دەگەڕێتەوە

دوای ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید کاندید کردەوە، جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا خواست و وزەیەکی زۆری بۆ کارکردن هەیە.

 

پێرێز ئاماژەی بەوە کرد کە ٢٦ ساڵ لەمەوبەر بەو ئامانجەوە هاتە ناو خێزانی ڕیاڵ مەدرید کە یانەکە بکاتە باشترین یانەی سەدەی بیست و یەکەم و بەوپەڕی شانازییەوە جەختی کردەوە کە ئەوان لەو کارەدا سەرکەوتوو بوون.

 

سەرۆکی یانەی شاهانە بە سوپاسەوە ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون بەهۆی پشتیوانی هاندەرانەوە بووە و دووپاتیشی کردەوە کە بەرژەوەندییەکانی ڕیاڵ مەدرید هەمیشە لەسەرووی بەرژەوەندی ئەو و هەموو کەسێکی دیکەوەیە، بەشێوەیەک کە ئێستا ڕیاڵ مەدرید لە پێشەنگی جیهاندایە.

 

سەبارەت بە ئایندەی یانەکە، پێرێز ڕایگەیاند ئامانجیان دروستکردنی پێکهاتەیەکی نایاب و بەهێزە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووەوە بگەڕێنەوە سەر ڕێڕەوی بردنەوەی نازناوەکان، بەتایبەتی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئیسپانیا.

 

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا و سەبارەت بە دۆسیەی نێگرێرا، پێرێز بە یەکێک لە مەترسیدارترین دۆسیەکانی جیهانی وەسف کرد و بە سەرسوڕمانەوە وتی کە هیچ کەسێک تێناگات چۆن یانەیەکی وەک بەرشەلۆنە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ پارەی بە لیژنەی ناوبژیوانان دابێت و لە بەرامبەردا هیچ ئەنجامێکی لە بەرژەوەندی خۆیدا بەدەستنەهێنابێت.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کاماڤینگا؛ئەوروپا لە ڕەفتارەکانی ڤینسیۆس تێناگەن

یاسین

کاتی تیروپشک و دەستپێکی جامی یانەکانی کەنداو دیاری کرا

یاسین

بە توندی وەڵامی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەدرێتەوە

یاسین