zagros news agency

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەی ڕاگەیاند کە پەرژینی گردی (کلک مشک)یان دزیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەستابوون بە دزینی پەرژینی (سیاج)ی باخچەی گردی (کلک مشک) لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتریی شاری هەولێر.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە تێیدا دوو کەس پەرژینی باخچەی گردی (کلک مشک) دەدزن، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیسی هەولێر بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکە دەستپێکرد.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: “تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی ڕاستی) لێکۆڵینەوەیەکی ورد و خێرایان لەسەر ڕووداوەکە ئەنجامدا و لە ماوەیەکی پێوانەیی کەمدا، توانرا ناسنامەی تۆمەتباران دیاری بکرێت.”

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادگا کراون، تاوەکو ڕێکاری یاسایی توندیان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە 100 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ مه‌سيحييان ده‌كات

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردسان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

یاسین